هۆشیار زێباری: تەکید لەوەکرایەوە کە دەبێ پەلە لە پێکهێنانی کابینە بکرێت

هۆشیار زێباری: تەکید لەوەکرایەوە کە دەبێ پەلە لە پێکهێنانی کابینە بکرێت
  ئەمڕۆ شاندی دانوستاندکاری پارتی دیموکراتی کوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان لە پیرمام کۆبوونەوە، سەبارەت بە ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە هۆشیار زێباری ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا دەڵێ، کۆبوونەوەیەکی باشمان کرد و تەکید لەوەکرایەوە کە پێویستە پەلە لە پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەت بکرێت.

ئەمڕۆ پارتی دیموکراتی کوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان کۆبوونەوە و لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا هۆشیار زێباری ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی ئاشکرا کرد و رایگەیاند، کۆبوونەوەیەکی باشمان لەگەڵ گۆڕان ئەنجام دا و کۆبوونەوەکان بە باشی بەڕێوەچوون.
هۆشیار زێباری دەڵێ، لەسەر دانوستانەکان بەردەوام دەبین، لەسەر کێشە بنەڕەتییەکان لێکتێگەیشتن هەیە، هیچ نیەتێک بۆ پەراوێزخستنی هیچ لایەنێک نییە، دەبێ لایەنەکانیش هەست بە بەرپرسیارێتی بکەن کە بۆشایی دەستووری و حکوومی لە هەرێم لە بەرژەوەندی میللەتدا نییە. دەشڵێ، لە کۆبوونەوەکان تەکیدکراوەتەوە کە پێویستە پەلە لە پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەت بکرێت.
هۆشیار زێباری رایگەیاند، کە دەبێ لەسەر پێکهێنانی سەرۆکایەتی پەرلەمان رێککەوین و یاسایی سەرۆکایەتی هەرێم هەموار بکرێتەوە و ئەگەر کۆبوونەوەی پەرلەمان لەم مانگەدا بکرێت ئەوا سەرکەوتنێکی گەورەیە.
kdp-
Top