خه‌ڵاتى رێزلێنانى ده‌زگاى پێشمه‌رگه به دایكه عائیشه به‌خشرا
عه‌لى شه‌ریف خۆشناو، به‌رپرسى ئۆفیسى سۆرانى ده‌زگاى خێرخوازیى پێشمه‌رگه، راى گه‌یاند: "ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 22/1/2019 له‌ساڵیادى دامه‌زراندنى كۆمارى مه‌هاباد، ده‌زگاى خێرخوازیى نێوده‌وڵه‌تى پێشمه‌رگه، له‌هۆڵى په‌یمانگه‌ى ته‌كنیكى سۆران، هه‌ڵساین به ئه‌نجامدانى رێوڕسمێكى شایسته، بۆ رێزگرتن و پێدان خه‌ڵاتى رێزلێنان به دایكه عائیشە (دایكى شه‌هیدان) كه وه‌ك ئه‌ندامى فه‌خرى نازناوى دایكى ده‌زگاى خێرخوازیى پێشمه‌رگه‌ى پێبه‌خشراوه".
نوێنه‌رى ده‌زگاى خێرخوازیى پێشمه‌رگه له‌شارى سۆران، گوتیشى: "به‌هه‌مان بۆنه‌وه ئۆفیسى سۆرانى ده‌زگاى خێرخوازیى پیشمه‌رگه‌مان راگه‌یاند".
باس‌نیوز
