لە ئاکرێ ڕووداوێکی هاتوچۆ قوربانی لێکەوتەوە

لە ئاکرێ ڕووداوێکی هاتوچۆ قوربانی لێکەوتەوە
بەهۆی ڕووداوێکی هاتوچۆ لە سەر رێگای نێوان شارەدێی روڤیە و شارۆچکەی ئاکرێ کەسێک گیانی لە دەستدا و چوار کەسی دیکەش بە سەختی بریندار بوون.


ئازاد تەها، گوتەبێژی بەرێوبەرایەتی پۆلیسی هاتوچۆی پارێزگای دهۆک ڕایگەیاند: "دوای نیوەرۆی ئەمرۆ سێشەممە 22/1/2019، بەهۆی ڕووداوێکی هاتوچۆ لە سەر رێگای گشتی نێوان شارەدێی روڤیە و شارۆچکەی ئاکرێ لە نزیک چوارڕیانی گردەسێن ئۆتومێلێک لەجۆری پیک ئاب وەرگەڕاو لە ئەنجامدا کەسێک گیانی لە دەست داو چوار کەسی دیکەش بەسەختی برینداربوون".


گوتیشی: "تەرمی قوربانییەکەش بۆ مەبەستی توێکاری رەوانەی پزیشکی دادی ئاکرێ کراوە و بریندارەکانیش گەیەندراونەتە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ئاکرێ بۆ مەبەستی چارەسەرکردنیان".










باسنیوز
Top