وەزیری دارایی: لەم حاڵەتەدا سێ مووچە بەسەر یەکەوە دابەش دەکەین
لەبارەی ئەو ٣١٧ ملیار دینارەی کە لە مانگی ٤ی ٢٠١٨ەوە عێراق مانگانە بۆ هەرێمی کوردستانی ناردووە و مانگەکانی ١ و ٢ و ٣ نەیناردووە، ڕێباز حەملان، وەزیری دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بە ڕۆژنامەیەکی سەر بە کۆمپانیای (وشە - بزووتنەوەی گۆڕان)ی ڕاگەیاندووە: ”داوامانکردووە بەسەر یەکەوە پارەکەمان بۆ خەرج بکرێت، ئەگەر درا، مانگانە یەکێک لە مووچەکانی ١١ و ١٢ خەرج دەکەین، ئەگەر هەر ٣١٧ ملیارەکە بەسەر یەکەوە ڕەوانە کرا، ئەوا هەر سێ مووچەکە بەسەر یەکەوە دەدەین“.
لە بارەی کۆتاییهێنان بە پاشەکەوتی مووچەشەوە ئاشکرای کردووە: ”ئەگەر پشکی هەرێم لە بودجەی ٢٠١٩ بەو ٥٢٠ ملیار دینارە جێگیر کرا و مانگانە ئەو بڕە پارەیە گەیشتە هەرێم، ئەوا ڕاستەوخۆ پاشەکەوتی مووچەی فەرمانبەران لادەبرێت“.
