پارتی و گۆڕان پێکهێنانی کابینەی نوێی حكوومەت تاوتوێ دەکەن

پارتی و گۆڕان پێکهێنانی کابینەی نوێی حكوومەت تاوتوێ دەکەن
ئەمڕۆ شاندی دانوستانکاری پارتی و گۆڕان لەبارەی پێکهێنانی کابینەی نوێ کۆدەبنەوە.

بە گوێرەی زانیارییەکانی کوردستان24 بڕیارە ئەمڕۆ شاندێکی بزووتنەوەی گۆڕان سەردانی شاری هەولێر بکات و لەگەڵ پارتی پرسی پێکهێنانی کابینەی نوێ تاوتوێ بکەن.

ئەمەش دوای ئەوە دێت كر لە 15/1/2019 شاندێکی پارتی بە سەرۆکایەتی نێچیرڤان بارزانی، سەردانی شاری سلێمانی کرد و لەگەڵ بزووتنەوەی گۆڕان کۆبوونەوە، بە گوێرەی راگەیاندراوی هاوبەشی کۆبوونەوەکەش هەردوولا دوو لیژنە بۆ یەكخستنی روانگەی بزووتنەوەی گۆڕان ‌و پارتی دیموكراتی كوردستان، لەسەر كارنامەی حكوومەت دروست دەکەن.

لە لایەكی دیكە و ھەر پەیوەست بە پێكھێنانی كابینەی نوێی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان، دوێنێ 21/1/2019 شاندی پارتی و یەكێتی لە سلێمانی كۆبوونەوە.



K24
Top