پارتی و گۆڕان پێکهێنانی کابینەی نوێی حكوومەت تاوتوێ دەکەن
بە گوێرەی زانیارییەکانی کوردستان24 بڕیارە ئەمڕۆ شاندێکی بزووتنەوەی گۆڕان سەردانی شاری هەولێر بکات و لەگەڵ پارتی پرسی پێکهێنانی کابینەی نوێ تاوتوێ بکەن.
ئەمەش دوای ئەوە دێت كر لە 15/1/2019 شاندێکی پارتی بە سەرۆکایەتی نێچیرڤان بارزانی، سەردانی شاری سلێمانی کرد و لەگەڵ بزووتنەوەی گۆڕان کۆبوونەوە، بە گوێرەی راگەیاندراوی هاوبەشی کۆبوونەوەکەش هەردوولا دوو لیژنە بۆ یەكخستنی روانگەی بزووتنەوەی گۆڕان و پارتی دیموكراتی كوردستان، لەسەر كارنامەی حكوومەت دروست دەکەن.
لە لایەكی دیكە و ھەر پەیوەست بە پێكھێنانی كابینەی نوێی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان، دوێنێ 21/1/2019 شاندی پارتی و یەكێتی لە سلێمانی كۆبوونەوە.
K24
