له‌ سلێمانی 13 تۆمه‌تبار ده‌ستگیركران

له‌ سلێمانی 13 تۆمه‌تبار ده‌ستگیركران
لەماوەی هەفتەی رابردوودا هێزەكانی بنكەی پۆلیسی سەیوانی سه‌ر به‌  بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی سیانزە تۆمەتباریان دەستگیركرد كه‌ تۆمه‌تی جیاوازیان له‌سه‌ر بووه‌ و له‌ كاتی جیاوازدا ده‌ستگیركراون.

به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌یه‌كی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، ته‌واوی ئه‌و ده‌ستگیركراوانه‌ به‌گوێره‌ی مادده‌ی جیاواز له‌ یاسای سزاكانی عێراقی به‌م شێوه‌یه‌ راگیراون:

تۆمەتبارێك دەستگیركرا كە تەقەی لە هاوڵاتییەك كردبوو برینداری كردبوو، لە ئێستادا تۆمەتبار بە فەرمانی دادوەر و بەگوێره‌ی ماددەی 406-31 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوە.

دوو تۆمەتباری دیكه‌ش دەستگیركران، كە چەكی جۆری دەمانچەی بێ‌ مۆڵەتیان هه‌ڵگرتبوو و دەستیش گیراوە بەسەر هەردوو دەمانچەكەدا، دوو تۆمەتباره‌كه‌ش بەگوێره‌ی ماددەی 21 ی چەك ڕاگیراون.

له‌كاتێكدا تۆمەتبارێكی دیكه‌ دەستگیركرا و بەپێی ماددەی (396 ) لەیاسای سزادانی عیراقی راگیراوه‌.

تۆمه‌تبارێكی دیكه‌ش دەستگیركرا و بە پێی ماددەی 229 لەیاسای سزادانی عیراقی راگیراوه‌.

هاوكات 8 تۆمەتباری دیكه‌ دەستگیركران، كە لەلایەن دادگاوە داواكراو بوون و به‌گوێره‌ی چەند ماددەیەك لەیاسای سزادانی عیراقی راگیراون.
k24-
Top