ئەحمەد ئاغای ئالانی بە ھۆی نەخۆشییەوە كۆچی دوایی كرد
ئاڤان حەمەساڵح، كارگێڕی لقی ٤ی پارتی لە سلێمانی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "بەیانیی ئەمڕۆ بە ھۆی نەخۆشییەكی درێژخانەوە ھەڤاڵ (ئەحمەد ئاغای ئالانی) كارگێڕی لقی چواری پارتیمان لە نەخۆشخانەی شار كۆچی دوایی كرد و ماڵئاوایی لێ كردین، كە ناوبراو بەرپرسی نووسینگەی ھەڵبژاردنی لقی چوار بووە و یەكێك بوو لە كادیرە چالاكەكانی پارتیمان لە سنووری پارێزگای سلێمانی".
حەمەساڵح روونی كردەوە: "ھەڤاڵ ئەحمەد ئاغا لە ساڵی ١٩٦٧ ھاتووەتە دنیا و لە ھەشتاكانی سەدەی رابردووەوە پەیوەندی بە رێكخستنەكانی پارتیمانەوە كردووە و چەندین پلەی لەنێو رێكخستەكانی حزب وەرگرتووە و وەك كادیرێكی دڵسۆر ئەركاكانی جێبەجێ كردووە".
جێى ئاماژەیە، ھەر ئەمڕۆ تەرمی ھەڤاڵ (ئەحمەد ئاغای ئالانی) كارگێڕی لقی چواری پارتیمان، لە گۆڕستانی كەڵەكنی سلێمانی بە خاك دەستپێردرێت.
kdp -
