ئەحمەد ئاغای ئالانی بە ھۆی نەخۆشییەوە كۆچی دوایی كرد

	 ئەحمەد ئاغای ئالانی بە ھۆی نەخۆشییەوە كۆچی دوایی كرد
بەیانیی ئەمڕۆ لە شاری سلێمانی، ئەحمەد ئاغای ئالانی، كارگێڕی لقی چواری پارتیمان، كۆچی دوایی كرد، بەرپرسێكی پارتییش دەڵێ، ھەڤاڵ ئەحمەد ئاغا لە ھەشتاكانەوە پەیوەندی بە رێكخستنەكانی پارتییەوە كردووە.

ئاڤان حەمەساڵح، كارگێڕی لقی ٤ی پارتی لە سلێمانی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "بەیانیی ئەمڕۆ بە ھۆی نەخۆشییەكی درێژخانەوە ھەڤاڵ (ئەحمەد ئاغای ئالانی) كارگێڕی لقی چواری پارتیمان لە نەخۆشخانەی شار كۆچی دوایی كرد و ماڵئاوایی لێ كردین، كە ناوبراو بەرپرسی نووسینگەی ھەڵبژاردنی لقی چوار بووە و یەكێك بوو لە كادیرە چالاكەكانی پارتیمان لە سنووری پارێزگای سلێمانی".

حەمەساڵح روونی كردەوە: "ھەڤاڵ ئەحمەد ئاغا لە ساڵی ١٩٦٧ ھاتووەتە دنیا و لە ھەشتاكانی سەدەی رابردووەوە پەیوەندی بە رێكخستنەكانی پارتیمانەوە كردووە و چەندین پلەی لەنێو رێكخستەكانی حزب وەرگرتووە و وەك كادیرێكی دڵسۆر ئەركاكانی جێبەجێ كردووە".

جێى ئاماژەیە، ھەر ئەمڕۆ تەرمی ھەڤاڵ (ئەحمەد ئاغای ئالانی) كارگێڕی لقی چواری پارتیمان، لە گۆڕستانی كەڵەكنی سلێمانی بە خاك دەستپێردرێت.
kdp -
Top