مەسرور بارزانی پێشوازی لە شاندێکی باڵای هێزی هاوپەیمانان دەکات
لەم دیدارەدا دوا پەرەسەندنەکانی ناوچەکە و پێشخستنی زیاتری میکانیزمی هەماهەنگیی نێوان هێزه پەیوەندیدارەکان و ڕووبهڕووبوونهوهی هەڕەشەی تیرۆریزم گفتوگۆیان لەسەر کرا.
مەسرور بارزانی، وێڕای جهختكردنهوه له هاوکاریی زیاتری هێزی پێشمەرگە بۆ ڕێگریكردن له جموجۆڵ و رووبهڕوبوونهوهی ههڕهشهكانی تیرۆریستان لە ناوچەکانی دەرەوەی ئیدارەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بە پێویستی زانی بە هاوکاریی هەمەلایەنە هەرچی زووتر زەمینەی لەبار بۆ ئاساییکردنەوەی دۆخەکە برەخسێت و بە چارەسەریی کێشە سیاسی و ئیداری و دەستورییەکان، هۆکارەکانی سەرهەڵدانەوەی توندوتیژی بنبڕ بکرێن.
شاندی باڵای هاوپەیمانان پشتگیریی خۆیان بۆ هەماهەنگیی نێوان هێزی پێشمەرگە و هێزی هاوپەیمانان و هێزە عێراقییەکان دووبارە کردەوە و رایانگەیاند، خوازیارن ئەو هەماهەنگییانە لە گشت ناوچەکان پەرەیان پێ بدرێت. هەروەها دووپاتیان کردەوە، کە هێزەکانی هاوپەیمانان لە چاکسازی و هاوکاری و راهێنان بە هێزی پێشمەرگە بەردەوام دەبن.
باسنيوز
