سەرۆک بارزانی پێشوازی لە محەمەدی حاجی مەحموود کرد

 سەرۆک بارزانی پێشوازی لە محەمەدی حاجی مەحموود کرد
کاتژمێر ١١ی پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە ٢١ی کانونی دووەمی ٢٠١٩، محەمەد حاجی مەحموود، سکرتێری حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان و یەکێک لە فەرماندەکانی پێشمەرگەی کوردستان، سەردانی سەرۆک بارزانی کرد لە پیرمام.

لەمبارەیەوە پێگەی فەرمیی محەمەدی حاجی مەحموود لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) بڵاوی کردەوە، لە کۆبوونەوەکەدا باس لە گۆڕانکارییە سیاسییەکانی ھەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە کراوە. هەروەها باس لە پەیوەندییە دیپلۆماسییەکان و سەردانی ھەریەکە لە وەزیری دەرەوەی ئەمریکا و وەزیری دەرەوەی ئێران و وەزیری دەرەوەی فەرەنسا بۆ ھەرێمی کوردستان کراوە.

هاوکات سەرۆک بارزانی لەگەڵ محەمەد حاجی مەحموود، باسی لە بارودۆخی عێراق و سووریا لە رووی سیاسی و سەربازی کردووە و جەختیشیان لە یەکخستنی نێوماڵی کورد لەم قۆناغەدا کردووەتەوە.










باسنيوز
Top