سەرۆک بارزانی پێشوازی لە محەمەدی حاجی مەحموود کرد
لەمبارەیەوە پێگەی فەرمیی محەمەدی حاجی مەحموود لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) بڵاوی کردەوە، لە کۆبوونەوەکەدا باس لە گۆڕانکارییە سیاسییەکانی ھەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە کراوە. هەروەها باس لە پەیوەندییە دیپلۆماسییەکان و سەردانی ھەریەکە لە وەزیری دەرەوەی ئەمریکا و وەزیری دەرەوەی ئێران و وەزیری دەرەوەی فەرەنسا بۆ ھەرێمی کوردستان کراوە.
هاوکات سەرۆک بارزانی لەگەڵ محەمەد حاجی مەحموود، باسی لە بارودۆخی عێراق و سووریا لە رووی سیاسی و سەربازی کردووە و جەختیشیان لە یەکخستنی نێوماڵی کورد لەم قۆناغەدا کردووەتەوە.
باسنيوز
