بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ پارتی شاندی گۆڕان دێتە هەولێر

 بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ پارتی شاندی گۆڕان دێتە هەولێر
بەرپرسێکی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕای گەیاند، بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی بابەتی پێکھێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، شاندی گۆڕان سبەی سێشەممە ٢٢ی ١ی ٢٠١٩، سەردانی ھەولێر دەکات.

بڵند ئیسماعیل، بەرپرسی لقی ١٦ی پارتی ڕايگەیاند: "تا ئێستا زانیارییەکان بەو جۆرەن کە شاندی گۆڕان بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی بابەتی پێکھێنانی کابینەی نوێی حکوومەت و دابەشکردنی پۆستەکان، سەردانی ھەولێر دەکەن و پێشبینیش دەکەم شاندێکی باڵای گۆڕان بەشدار بن".

ئەمە لە کاتێکدایە کە ئەمڕۆ دووشەممە ٢١\١\٢٠١٩، کۆبوونەوەی نێوان شاندی پارتی و یەکێتی بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بابەتی پێکھێنانی حکوومەت لە سلێمانی ئەنجام درا، لەمبارەیەشەوە بڵند ئیسماعیل ڕای گەیاند: "کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ، وردەکارییەکان و پۆستەکانی تێدا باس دەکرێت، بەڵام لەوانەیە یەکلا نەبێتەوە، چونکە ھەمووی پەیوەندیی بە یەکەوە ھەیە و بەیەک کۆبوونەوە ناتوانرێ پۆستەکان یەکلا بکرێنەوە".










باسنيوز
Top