بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ پارتی شاندی گۆڕان دێتە هەولێر
بڵند ئیسماعیل، بەرپرسی لقی ١٦ی پارتی ڕايگەیاند: "تا ئێستا زانیارییەکان بەو جۆرەن کە شاندی گۆڕان بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی بابەتی پێکھێنانی کابینەی نوێی حکوومەت و دابەشکردنی پۆستەکان، سەردانی ھەولێر دەکەن و پێشبینیش دەکەم شاندێکی باڵای گۆڕان بەشدار بن".
ئەمە لە کاتێکدایە کە ئەمڕۆ دووشەممە ٢١\١\٢٠١٩، کۆبوونەوەی نێوان شاندی پارتی و یەکێتی بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بابەتی پێکھێنانی حکوومەت لە سلێمانی ئەنجام درا، لەمبارەیەشەوە بڵند ئیسماعیل ڕای گەیاند: "کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ، وردەکارییەکان و پۆستەکانی تێدا باس دەکرێت، بەڵام لەوانەیە یەکلا نەبێتەوە، چونکە ھەمووی پەیوەندیی بە یەکەوە ھەیە و بەیەک کۆبوونەوە ناتوانرێ پۆستەکان یەکلا بکرێنەوە".
باسنيوز
