ھەولێر.. دوایین زانیاری لەبارەی شکانی بۆرییەکی ئاوی ئیفراز
ئاری ئەحمەد قادر، بەڕێوەبەری ئاوی ھەولێر ڕايگەیاند: "دوێنێ یەکشەممە 20/1/2019 بۆریی پرۆژەی ئاوی ئیفراز 3 شکا، بەھۆی ئەوەی ئەو بۆڕییە بەناو زەوی کشتوکاڵیدا ھاتووە، خاوەن زەوییەکان کاریان لە زەوییەکەیان کردووە و بەھەڵە بۆرییەکەیان شکاندووە، لە ئەنجامدا گەڕەکانی ڕاپەرین، برایەتی، ئەفسەران، گوڵان، ڕۆناکی، ئیسکان و 5ی حەسارۆکان بێ ئاو دەبن".
گوتیشی: "ئێستا کارکردن بۆ چاککردنەوەی بۆرییەکە بەردەوامە و لە چەند کاتژمێری داھاتوودا بە تەواوی چاک دەبێتەوە، پاش چاککردنەوەشی دەست بە دابەشکردنی ئاو دەکرێتەوە".
باسنيوز
