شاندێکی پارتی گەیشتە مەکتەبی ساسیی یەکێتی
شاندەکە پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە 21-1-2019 گەیشتە مەکتەبی سیاسیی یەکێتی لە سلێمانی.
لە کۆبوونەوەی شاندەکەی پارتی و سەرکردایەتیی یەکێتی، تاوتوێی دوایین هەوڵەکانی پێکهێنانی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەکرێت.
لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، کە لە 30ـی ئەیلوولی 2018 ئەنجام درا، پارتی لەکۆی 100 کورسیی پەرلەمان 45 کورسی بەدەست هێنا و یەکێتیش 21 کورسی بەدەست هێنا.
باسنیوز
