حەشدی شەعبی لە سنووری بەرتلە 10 خانووی هاووڵاتییانی کوردیان ڕووخاند

 حەشدی شەعبی لە سنووری بەرتلە 10 خانووی هاووڵاتییانی کوردیان ڕووخاند
بە گوتەی بەرپرسی لێژنەی ناوچەی پارتی لە ناحیەی بەرتلە میلیشیاکانی حەشدی شەعبی 10 خانووی هاووڵاتییانی کوردیان لەو سنوورە ڕووخاندووە.



عەلی ملحم، بەرپرسی لێژنەی ناوچەی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بەرتلە ڕاگەیاند: میلیشیاکانی حەشدی شەعبی لە ناحیەی بەرتلە 10 ماڵی هاووڵاتییانی کوردیان خراپ و وێران کردووە و شوێنەکەیان کردووەتەوە سەربازگەی مەشق و ڕاهینانی سەربازی".



ئاماژەی بەوەش کرد: "ئەو هاووڵاتییە کوردانە لە ترسی گیانیان ماڵ و شوێنی ژیانیان بەجێ هێشتووە و ئاوارەی هەرێمی کوردستان بوون و ناوێرن بگەڕێنەوە".



ئەو بەرپرسەی پارتی ڕاشی گەیاند: "لەبەر کردەوە و ڕەفتارە دژە مرۆییەکانی عەشدی شەعبی هاووڵاتییانی وکرد ناوێرین بگەڕێنەوە سنووری بەرتلە و تاکوو ئێستا سەدان ماڵباتی کورد لە بەرتلە ئاوارە بوون، چونکە میلیشیاکانی حەشدی شەعبی خەڵکی دەڤەرەکە و بەتایبەتی لایەنگرانی پارتی دیموکراتی کوردستان بێزار دەکات".



ناحیەی بەرتلە سەر بە پارێزگای نەینەوایە و دەکەوێتە ڕۆژهەڵاتی مووسڵە و ناوچەکە دوو پێکهاتەی کورد و مەسیحی تێدا دەژین و دوای هێرشی داعش بۆ ئەو دەڤەرە زۆربەیان هەڵاتن و ئاوارەی هەرێمی کوردستان بوون و لە دوای ڕووداوەکانی 16ی ئۆکتۆبەر و داگیرکردنی انوچە کوردستانییەکان، میلیشیاکانی حەشدی شەعبی داگیریان کردووە.





باسنیوز
Top