ھەر كەسێك غاز بە گران بفرۆشێت سزا دەدرێت
نەبەز عەبدولحەمید، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان، گوتی: "بۆ ماوەیەكی زۆر كەم، كێشەیەك لە نێوان وەزارەتی سامانە سرووشتییەكان و كۆمپانیای دانەغازدا ھەبوو و چارە كرا، بۆیە ئەمە بووە ھۆكاری ئەوەی ھەندێك غاز كەم بێت و خەڵكانێكیش ئەمەیان بە درەفەت زانی و نرخی غازیان بەرز كردەوە، بەڵام ئێمە لە ماوەیەكی كەمدا ئەو كێشەیەمان چارە كرد و لە ئێستادا كێشەی كەمیی غاز نەماوە".
عەبدولحەمید گوتیشی: "كەمیی غاز تەنیا چەند سەعاتێكی خایاندووە و دواتر چارە كراوە، ئێستایش نرخی غازی حكوومی بە ٧٥٠٠ دینار و بازرگانییەكەیش بە ٨٥٠٠ دینارە، ھەر كەسێكیش لەم نرخە زیاتر غاز بفرۆشێت، سزای دەدەین و چەند كەسێكیش تا ئێستا سزا دراون".
دوای ئەوەی خەڵكانێك زانییان غاز ھەندێك كەم بووە، نرخەكەیان بەرز كردەوە، كە نرخی یەك بوتڵ غاز گەیشتبووە ١٣ بۆ ١٥ھەزار دینار.
kdp-
