بڕیارە كارەبای ھەرێم ٥٠٠ مێگاوات زیاد بكرێت

بڕیارە كارەبای ھەرێم ٥٠٠ مێگاوات زیاد بكرێت
بەڕێوەبەری گشتیی كۆنتڕۆڵی كارەبای ھەرێمی كوردستان گوتی، بەپێی ئەو پلانەی دانراوە، بڕیارە لە كۆتایی ئەم مانگەدا ٥٠٠ مێگاوات كارەبای دیكە زیاد ببێت، بەمەش دەتواندرێت چەند سەعاتێك زیاتر كارەبای نیشتیمانی بە ھاووڵاتیان بدرێت.

ئومێد ئەحمەد، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "بە گوێرەی ئەو پلانەی وەزارەتی كارەبای حكوومەتی ھەرێمی كوردستان دایناوە، بڕیارە لە كۆتایی ئەم مانگەوە لە رێگەی وێستگەی كارەبای خورمەڵە، ٥٠٠ مێگاوات كارەبای دیكە بۆ ھەرێمی كوردستان زیاد ببێت، بەمەش دەتوانین رۆژانە نزیكەی ٣ سەعات كارەبای دیكە بۆ ھاووڵاتیان دابین بكەین.

ئەحمەد باسی لەوەش كرد، لە ئێستادا ھەرێمی كوردستان خاوەنی سێ ھەزار مێگاوات كارەبایە و رۆژانە ھەشت بۆ یازدە سەعات كارەبا بۆ ھاووڵاتیان دابین دەكرێت.
kdp-
Top