د. بهشیر: له ئهنجوومهنی نوێنهران به كوردی قسه دهكهین و دهستوور جێبهجێدهكهین
لە ماددەی ٤ی دەستووری عێراق، لە بڕگەی یەكەمدا ھاتووە، ھەردوو زمانی عەرەبی و كوردی زمانی فەرمین لە عێراقدا و، ماف بە رۆڵەكانی ھەردوو نەتەوە دەدات كە نەوەكانیان فێری زمانی دایك بكەن.
بەپیێ دەستووری عێراق، زمانی كوردی لە نێو ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقدا رێگاپێدراوە، بەڵام نەتوانراوە وەك پێویست قسەی پێ بكرێت و جێبەجێ بكرێت، بۆ ئەم مەبەستە د. بەشیر حەداد، جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "فەرمانمان بە فەرمانگەی ڕاگەیاندن لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق داوە كە لەناو پەرلەمان وەرگێڕ دابنێن، چ وەرگێڕی خێرا بێت یان ھەموو ئەو شتانەی كە پێشكەش دەكرێن، وەریگێڕنە سەر زمانی كوردی، رێگە دراوە ئەندام پهرلهمان بە كوردی قسە بكات و ئێمەش ئەم ھەوڵەمان داوە، تەنانەت ئەو ھەوڵانەی ئێستا لە فەرمانگەی ڕاگەیاندن ھەن، بە زمانی كوردییش بڵاو دەبنەوە، بۆیە قسەكردنی ئەندامانی ئەنجوومەن بە كوردی لە نێو ھۆڵی پەرلەماندا، رێگاپێدراوە".
لە ماددهی چواری دەستووریشدا ھاتووە، قسەكردن و ناردنی نووسراو بە ھەردوو زمان لە دەزگا فەرمییەكان وەكوو ئەنجوومەنی نوێنەران، ئەنجوومەنی وەزیران و دادگاكان دەكرێت و بڵاوكردنەوەی (ڕۆژنامەی فەرمی)ش بە ھەردوو زمانی عهرهبی و كوردی دهبێت.
پێوەست بە جێبەجێكردنی بڕیارەكە، جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، ڕایگەیاند: "بڕیارەكە دراوە و تەنیا كارە ھونەرییەكە ماوە لەگەڵ ئامێرە ئەلكترۆنییەكەدا، ھەروەھا ژووری ڕاگەیاندن لە ناو ھۆڵی پەرلەمان دادەنرێت، چەند كەسێكیش وەك وەرگێڕ تاقی كراونەتەوە، بۆیە بەم زووانە لەلایەن سەرۆكایەتیی ئەنجوومەنی نوێنەرانەوە بڕیار لەسەر وەرگێڕەكان دەدرێت".
د. بەشیر دهشڵێ، "لە خولەكانی پێشووش ئەم كارانە دەكران، بهڵام، شتێكی وایان نەكردووە، ئەوەی ئێستا ھەیە، ھەمان دەسەڵاتی پێشووە، "ئەو دەستوورەی ئێستا ئێمە پشتی پێ دەبەستین، ھەمان ئەو دەستوورە بووە كە لە خولەكانی ڕابردوودا هەبووە، بەڵام لەوانەیە لهبهر بارودۆخە سیاسییەكە نەتوانرابێت یاخود سەرقاڵی كاری تر بوونە".
لەلایەكی تریشەوە و بۆ لەمەودوا رێنماییەكانی ناو فڕۆكەكانی ھێڵی ئاسمانیی عێراقی، بە زمانی كوردییش پێشكەش دەكرێن، ئەمەش دوای ئەوە ھات، د. بەشیر حەداد داوای لە بەڕێوەبەری ھێڵی ئاسمانیی عێراقی كردووە، لەمەودوا رێنماییەكانی ناو فڕۆكەكانی ھێڵەكە بە زمانی كوردییش پێشكەش بكرێن و پێداچوونەوە بە نرخی بلیتی فڕۆكەوانی لە نێوان فڕۆكەخانەكانی ھەرێمی كوردستان و عێراقدا بكرێت.
kdp-
