چینوتوێژهكانی سلێمانی و هەڵەبجە داوا ده‌كه‌ن په‌له له پێكهێنانی حكوومه‌ت بکرێت
ماوه‌ی 112 ڕۆژه هه‌ڵبژاردنی خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌نجام دراوه، پارتی دیموكراتی كوردستان كه زۆرینه‌ی ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ست هێنا، 45 كورسیی په‌رله‌مانی بردووه‌ته‌وه، له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌كه لە یه‌كێتی و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌ستی كردووه به گفتوگۆ بۆ پێكهێنانی حكوومه‌ت. كوردستانیانیش داوا ده‌كه‌ن حزبه‌كان په‌له بكه‌ن له پێكهێنانی حكوومه‌ت.
عومه‌ر فارس، به‌رپرسی ناوه‌ندی باڵای هه‌ڵه‌بجه‌ی یه‌كێتیی لاوانی دیموكراتی كوردستان، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "خه‌ڵكی كوردستان ئه‌ركی خۆی ئه‌نجام دا له ڕۆژی هه‌ڵبژاردنه‌كان و ڕۆیشتنه سه‌ر سندووقه‌كانی ده‌نگدان و متمانه‌یان به‌و كیانه به‌خشی كه باوڕییان پێی هه‌بوو، ئه‌وه ئێستا ئه‌ركی حزبه‌كانه كه ڕێز له ده‌نگی ده‌نگده‌رانیان بگرن و كابینه‌ی 9ـی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێك بهێنن".
ڕای شه‌قامی كوردستان ئه‌وه‌یه داوا ده‌كرێت بۆ كابینه‌ی 9ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان حكوومه‌تێكی هاوپه‌یمانی پێك بهێندرێت، تا بتواندرێت حكوومه‌تێكی به‌هێز بێت و داواكاری و پێویستییه‌كانی هاووڵاتیان جێبه‌جێ بكات.
فارس پێی وایه، پێویسته كابینه‌ی 9ی حكوومه‌تی هه‌رێم حكوومه‌تێكی هاوپه‌یمانی بێت، به پێی خاڵبه‌ندی و كورسیی په‌رڵه‌مانی پۆسته وه‌زارییه‌كان دابه‌ش بكرێت، تا هه‌موو هاووڵاتیان بزانن كه ده‌نگی ئه‌وان سه‌نگ و قورسایی ئه‌و لایه‌نه بووه، كه ده‌نگی خۆی پێ داوه، نابێت ئیتر حزبه‌كان بیر له‌وه بكه‌نه‌وه پۆسته حكوومییه‌كان به 50 به 50 دابه‌ش بكه‌ن.
ئه‌سمه‌ر ستار جه‌بار، ئه‌ندامی ده‌سته‌ی باڵای ڕێكخراوی كۆمه‌ڵه‌ی ڕۆژ بۆ كه‌مئه‌ندامان له سلێمانی گوتی: "داوا ده‌كه‌ین به زووترین كات به‌رهه‌می كۆبوونه‌وه‌كانی حزبه‌كان پێكهێنانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی لێ بكه‌وێته‌وه، چونكه چه‌ندین گرفتی كه‌مئه‌ندامان هه‌یه كه ئێستا بۆمان چاره‌سه‌ر ناكرێت و به‌ستراوه‌ته‌وه به پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تەوە."
ده‌نگده‌رانی كوردستان ده‌ڵێن، ئێمه چاوه‌ڕێی ئه‌و دهنگانهمانین كه له ڕۆژی هه‌ڵبژاردن داومانن به حزبه‌كان كه حكوومه‌تێكی خزمه‌تگوزارى وا کە ته‌عبیر له ده‌نگی ئێمه بكات، پێك بهێندرێت.
ستار جه‌بار ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد: "ئێمه ده‌نگمان داوه به حزبه‌كان و چاوه‌ڕێی به‌رهه‌می دهنگهكانمانین كه پێمان داون به پێكهێنانی حكوومه‌تێك كه ته‌عبیر له ده‌نگه‌كانمان بكات له هه‌یكه‌لیه‌ی كه به پێی كورسیی په‌رله‌مانی ئه‌و حزبه‌ی به‌شداریی حكوومه‌ت ده‌كات به‌شدار بێت و داواشمان له كابینه‌ی 9ی حكوومه‌تی هه‌رێم هه‌یه له‌گه‌ڵ ده‌ستبه‌كاربوونی، ته‌واوی گرفته‌كانی كهمئهندامانمان بۆ چاره‌سه‌ر بكات و ته‌واوی بڕگه‌كانی پرۆژهیاساكهمان جێبه‌جێ بكات."
هه‌رسه‌باره‌ت به دوواكه‌وتنی پێكهێنانی حكوومه‌ت و گفتوگۆی حزبه‌كان، چالاكوانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی له سلێمانی بڵند فاتیح میراوده‌لی هێما بۆ ئه‌وه ده‌كات: "نابێت ئیدی پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێ دووا بكه‌وێت، چونكه ده‌بێ حزبه‌كان ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت به‌شداری حكوومه‌ت بن له‌گه‌ڵ پارتی دیموكراتی كوردستان، ڕێز له ڕای كوردستانییان بگرن كه متمانه‌ی خۆیان پێییان به‌خشیوون بۆ چوارساڵی ئاینده، حكوومه‌تێكی به‌هێز دروست بكه‌ن كه جێگه‌ی متمانه‌ی كوردستانیان بێت".
فاتیح میراوده‌لی بڕوای وایه، ده‌بێ كابینه‌ی 9ی هه‌ریمی كوردستان حكوومه‌تێكی هاوپه‌یمانی بێت، ئه‌و حزبانه‌ی به‌شداریی حكوومه‌ت ده‌كه‌ن له نیوه‌ی ڕێگه حكوومه‌ت به‌جێ نه‌هێڵن و شان بده‌نه به‌ر به‌رپرسیاره‌تی و بۆ ده‌ربازكردنی هه‌رێم له ته‌واوی ئه‌و قه‌یرانانه‌ی به‌رۆكی گرتبوو له چه‌ند ساڵی ڕابردوو كه تا ئێستاش ئاسه‌واری ماوه كوردستانێكی به‌هێز بنیات بنێن".
ڕۆژی 31ی ئه‌یلوولی ساڵی ڕابردوو هه‌ڵبژاردنی خولی په‌رله‌مانی كوردستان به‌ڕێوه چوو، كه پارتی دیموكراتی كوردستان 45 كورسیی په‌رله‌مانی به‌ده‌ست هێنا، یه‌كێتی نیشتمانیی كوردستان 21 كورسی و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان 12 كورسی و نه‌وه‌ی ن‌و
ێ 8 كورسی و كۆمه‌ڵی ئیسلامی 7 كورسی و به‌ره‌و ئیسلاح، كه له بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی و یه‌كگرتووی ئیسلامی پێك هاتبوو 5 كورسی و حزبی شیوعی 1 كورسی و حزبی سۆسیالیست 1 كورسی، كهمهنهتهوهكانیش 11 كورسیی په‌رله‌مانیان بەدەست هێنا.
kdp-
