سەرۆک بارزانی و ئەمینداری گشتیی یەکگرتوو، جەختیان لە دەستەبەركردنی یەكگوتاریی و تەبایی لە كوردستان کردەوە
ڕۆژی یەكشەممە 20ـی 1ـی 2019 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعوود بارزانی پێشوازی لە مامۆستا سەلاحەددین بەهائەدین ئەمینداری گشتیی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان كرد.
لە دیدارەكەدا بارودۆخی سیاسیی هەرێمی كوردستان و عێراق و ناوچەكە و دوایین پێشهاتەكان و گۆڕانكاری و هاوكێشەكان لە ئاستی عێراق و ناوچەكە تاوتوێ كرا.
هەر لەو كۆبوونەوەیەدا بیروڕا لەبارەی پەیوەندییەكانی هەرێم و بەغدا و هەوڵەكان بۆ چارەكردنی كێشەكان ئاڵوگۆڕ كرا.
لەو دیدارەدا جەخت لەسەر پەیوەندیی نێوان هەردوولا و هەوڵدان بۆ دەستەبەركردنی یەكگوتاریی و تەبایی لە كوردستان و پتەوتركردنی دامەزراوەكانی هەرێمی كوردستان كرایەوە.
kdp-
