فرسەت سۆفی: سبەی پارتی و یەکێتی کۆدەبنەوە
فرسەت سۆفی، ئەندامی شاندی دانوستانکاری پارتی ڕایگەیاند: "سبەی دووشەممە شاندی دانوستانکاری پارتی لەشاری سلێمانی، بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی پێکھێنانی کابینەی داهاتووی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ یەکێتی کۆدەبنەوە".
ڕوونیشی کردەوە، کۆبوونەوەکەیان لەگەڵ یەکێتی بۆ گفتوگۆکردن لە بارەی پێکھێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەبێت و ئومێدی ئەوە دەکەن، لەو کۆبوونەوەیەدا بتوانن خاڵی ھاوبەشیان ھەبێت. گوتیشی: ”دوای کۆبوونەوەی شاندی یەکێتی و پارتی لەشاری سلێمانی، بۆ ڕۆژ دواتر، شاندی باڵای بزووتنەوەی گۆڕان و پارتی دیموکراتی کوردستان کۆدەبنەوە".
باسنیوز
