لە کۆیە 200 خۆبەخشی کەرتی تەندروستی بایکۆتی دەوامیان کرد

 لە کۆیە 200 خۆبەخشی کەرتی تەندروستی بایکۆتی دەوامیان کرد
خۆبەخشانی نەخۆشخانەی گشتیی شەهید دکتور خالیدی کۆیە ئەمڕۆ لە گردبوونەوەیەکی ناڕەزاییدا ئاشکرایان کرد نەتەنیا داماننامەەزرێنن، پێمان ڕەوا نابینن نانیشمان پێ بدەن و سووکایەتیشمان پێ دەکەن.

ئەمڕۆ یەکشەمە 20/1/2019 خۆبەخشانی تەندروستی لە سەرجەم بەشەکان و بنکەکان بایکۆتی دەوامیان کرد و داوا دەکەن دابمەزرێن و ساڵەکانی کارکردنیان بە خزمەت بۆ ئەژمار بکرێت.

توانا تەیفوور خۆبەخش لە بەشی تیشکی نەخۆشخانەی دکتۆر خالید گوتی: "ئێمە نزیکەی ۲۰۰ خۆبەخشین لە نەخۆشخانەی شەهید دکتۆر خالید و بنکەکانی دیکەی سنووری کۆیە، بڕیارمان داوە بایکۆتی هەموو بەشەکانی نەخۆشخانەکان بکەین و داوا دەکەین دامانمەزرێنن و ئەو چەند ساڵەی کارمان کردووە، بەخزمەت بۆمان ئەژمار بکرێت".

گوتیشی من سێ ساڵە خۆبەخشم و مافی خۆمانە دامەزرێین.

توانا تەیوفوور جەختیشی کردوە: "تا وڵاممان نەدرێتەوە، دەوام ناکەین و ئەمەش زیانی زۆر بەر نەخوش دەکەوێت، چونکە ئێمە هەموو بەشەکانمان پر کردووەتەوە".

بێخاڵ ئەحمەد کچە خوبەخشێکی دیکەی نەخۆشخانەی دکتۆر خالیدی کۆیە دەڵێت: "مافی خۆمانە دامەزرێن و لەگەڵ ئەوەش کاری خۆبەخشی دەکەین سووکایەتیمان پێدەکەن و بڕیارێک هاتووە دەڵێ نابێت خۆبەخشەکان لەناو نەخۆشخانە نان بخۆن، هەرچەندە ئێمە لێرە نان ناخۆین، بڵام ئەو بێڕێزییە بۆچی".












باسنیوز
Top