لە هەرێمی کوردستان هەڵمەتی چەکداماڵین بەڕێوە دەچێت
لە ڕاگەیەندراوێكدا ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ رای گەیاندووە: "به هه‌ستكردن به پاراستنی گیانی هاووڵاتییان و وه‌ك به‌شێك له ئه‌ركی خۆمان له هۆشیاركردنه‌وه‌ی هاووڵاتییان له دیارده‌و پیشێلكارییه‌كان و داكۆكیكردن له مافه‌كانی هاووڵاتییان و دابینكردنی ژیانێكی شایسته و دوور له توندوتیژی و شه‌ڕ و تاوان، بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی رووداوه‌كانی ته‌قه‌كردن و تاوانه‌كانی كوشتن و خۆكوشتن كه ماوه‌یه‌كه رۆژانه به به‌رچاوی هه‌مووان له شار و شارۆچكه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، به‌داخه‌وه رۆژ نییه گوێ بیستی هه‌واڵێكی نه‌خوازراو نه‌بین كه رووداوێك روو ده‌دات، له ده‌ره‌نجامی بوونی چه‌ك له ده‌ستی هاووڵاتیان و له ماڵ و بازاڕه‌كان و به ئاسان دەست دەكەوێت، ئه‌مه‌ش نیگه‌رانی لای ته‌واوی هاووڵاتیان دروست كردوه‌و ته‌نانه‌ت بووەته مایه‌ی دڵه‌ڕاوكێ و كاریگه‌ری بۆسه‌ر ئاسایشی خێزان و كۆمه‌ڵگه ھەیە به‌هۆی زۆربوونی جۆری تاوانه‌كان و ئه‌و حاڵه‌تانه‌ی ده‌بێته مایه‌ی له‌ده‌ستدانی مرۆڤه‌كان به چه‌ك له‌سه‌ر بابه‌تی زۆر بچووك و سه‌یرو نه‌گونجاو و دوور له به‌هاو نەریتی گشتی. ئه‌وه‌ش ته‌نها هۆكار بوونی ئه‌و چه‌كانه‌یه له‌ده‌ستی هاووڵاتیان و به‌كارهێنانی له‌كاتی بوونی شه‌ڕو كێشه‌كان و دووركه‌وتنه‌وه‌یه له په‌نابردن بۆ دادگا بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی كێشه‌كان".
لە راگەیەندراوەکەی دەستەی مافی مرۆڤدا ھاتووە: "له‌و سۆنگه‌وه دوای دوو ساڵ له هه‌وڵی به‌رده‌وامی ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ بۆ ئه‌و بابه‌ته‌و بڵاوكردنه‌وه‌ی ئاماره‌كان له‌سه‌ر رووداوه‌كانی كوشتن و خۆكوشتن و ته‌قه كردن، هه‌روه‌ها پێشكه‌ش كردنی چه‌ندین راسپارده‌و پێشنیار بۆ حكوومه‌ت و لایه‌نی په‌یوه‌ندیدارو ده‌زگا ئه‌منییه‌كان بۆ كۆنتڕۆڵ كردنی دیارده‌ی چه‌كداری و داخستنی بازاڕه‌كان، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی چه‌ند رێكارێك خرایه‌ڕوو جێبه‌جێكران، بۆ كۆنترۆڵ كردنی له‌لایه‌ن ده‌زگا ئه‌منییه‌كان به‌دانانی خاڵی پشكنینی هاوبه‌ش و گه‌ڕان به‌ناو كافتریا و چایخانه‌كان و چاودێری كردنی بازاڕه‌كان، به‌ڵام به‌داخه‌وه ماوه‌و كاتی بوونی ئه‌و هه‌ڵمه‌ت و هه‌وڵانه وایكردووه كه دوای ماوه‌یه‌ك حاڵه‌ته‌كه ئاسایی بێته‌وه‌و دووباره چه‌ندان حاڵه‌تی ته‌قه‌كردن وشه‌ڕكردن به‌چه‌ك ده‌بیستین و روو ده‌دەن".
دەستەی مافی مرۆڤ ئاشكرای كرد: "لە ئەمڕۆ یه‌كشەممە 20/1/2019ەوە هه‌ڵمه‌تێكی نیشتمانی راده‌گه‌یه‌نین بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی دیارده‌ی چه‌كداری و كۆنتڕۆڵكردنی بازاڕه‌كانی چه‌كفرۆشی. لێره‌وه داوا له‌سه‌رجه‌م ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن ده‌كه‌ین هاوكاربن له‌ماوه‌ی ئه‌و ١٥ رۆژە به‌رنامه‌ی تایبه‌ت ڕێكبخه‌ن له‌سه‌ر مه‌ترسیه‌كانی چه‌ك و دروست بوونی كۆمه‌ڵگه‌ی چه‌كداری و بوونی چه‌ك له‌ماڵه‌كان، هه‌روه‌ها داوا ده‌كه‌ین مامۆستایانی ئایینی و رۆشنبیران و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی و به‌كارهێنه‌رانی تۆره كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به‌شداربن له‌و هه‌ڵمه‌ته بۆ نه‌فره‌ت كردن له چه‌ك و دیارده‌ی چه‌كدارو بونیات نانی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی ئارام و شارستان و دوور له‌توندوتیژی و كوشتن و هه‌واڵی جه‌رگبڕو ناخۆش و گۆڕێنی وێنه‌ی پڕۆفایله‌كان بۆ دژه چه‌كداری".
باسنيوز
