تونێلی دەربەندیخان دادەخرێت

 تونێلی دەربەندیخان دادەخرێت
بەمەبەستی ئەنجامدانی چاكسازی لە سبەینێ دووشەمەوە بۆ ماوەی چەند ڕۆژێك تونێلی دەربەندیخان دادەخرێت.

بەڕێوەبەرێتی هاتوچۆی دەربەندیخان، لە ڕاگەیەندراوێكدا هاتووە ڕای گەیاندووە " لە سبەینێ 21/1/2019ەوە بۆ ماوەی 3 ـ 4 ڕۆژ تونێلی دەربەندیخان دادەخرێت، بەهۆی ئەوەی لەلایەن شارەوانی دەربەندیخانەوە چاكسازی تێی دەكرێت".


بەپێی ڕاگەیەندراوەكە "شۆفێران و هاووڵاتییان دەتوانن ڕێگای سەر شاخی بەرانان بۆ هاتووچۆكردن بەكار بهێنن و بۆ ئەو مەبەستەش ڕێگە بە هەموو جۆرە ئۆتۆمبێلێك دەدرێت بە مەرجێك بتوانێ بە ئاسانی و سەلامەتی لەسەر شاخ تێپەڕێت".


لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەش دراوە "ڕێگەی سەر بەنداوەكەش داخراوە و هاتووچۆی تێدا ناكرێت".












باسنیوز
Top