بە هەوڵی بەشیر حەداد رێنمایی ناو فڕۆکە عێراقییەکان بە زمانی کوردیش پێشکەش دەکرێ
نەپێی راگەیەندراوێکی نووسینگەی راگەیاندنی د. بەشیر حەداد، جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق، حەداد لە بەغدا پێشوازی لە عەباس ناسر مەجید، بەڕێوەبەری ھێلی ئاسمانیی عێراقی کردووە.
هەروەک لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، لە دیدارەکەدا تاوتوێی ھەماھەنگی و ھاوکاری ھاوبەشی نێوان دەزگاکانی دەوڵەت و دەسەڵاتی یاسادانان، خزمەتکردنی ھاووڵاتییان، بونیاتنانەوە و چاکسازی فەرمانگە خزمەتگوزارییەکان کراوە.
بەشیر حەداد داوای لە بەڕێوەبەری هێڵی ئاسمانیی عێراقی کردووە لەمەودوا رێنماییەکانی ناو فڕۆکەکانی هێڵەکە بە زمانی کوردیش پێشکەش بکرێن و پێداچوونەوە بە نرخی بلیتی فڕۆکەوانی لە نێوان فڕۆکەخانەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق، بکرێت.
لە راگەیەندراوەکەی نووسینگەی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ئاماژە بەوەش دراوە، کە عەباس ناسر مەجید رەزامەندیی لەسەر پێشکەشکردنی رێنماییەکانی ناو فڕۆکەکانی هێڵی ئاسمانیی عێراقی بە زمانی کوردی، داوە.
باسنیوز
