فوئاد حوسێن گه‌وره‌ترین بودجه له مێژووى عێراق یه‌كلایی ده‌كاته‌وه
مه‌حموود مولا ته‌ڵاڵ، په‌رله‌مانتارى عێراق له لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا، ڕای گه‌یاند: "بودجه‌ى گشتیی ساڵى 2019 له‌ماوه‌ى ڕابردوودا تێبینی له‌سه‌ر 47 بڕگه‌ى دروست بوو".
جه‌ختی كرده‌وه، هه‌موو ئه‌و بڕگانه‌ى تێبینییان له‌سه‌ر بوو و پێشتر له‌لایه‌ن وه‌زیر و بریكار و پارێزگاكان ئاراسته‌ى لیژنه‌كه‌یان كرابوو، به ئاماده‌بوونى دكتۆر فوئاد حوسێن، وه‌زیری دارایی عێراق، هه‌موار كرانه‌وه.
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا، كه ئه‌م هه‌فته‌یه، یان هه‌فته‌ى داهاتوو پرۆژه‌یاساكه په‌سند ده‌كرێت، گوتیشی: "بودجه‌ى ئه‌مساڵ بریتییه له 130 ترلیۆن دینارى عێراقی، به‌وه‌ش به‌گه‌وره‌ترین بودجه له مێژووى عێراقدا داده‌نرێت".
ئه‌وه‌شى ئاشكرا كرد، كه خه‌رجییه‌كانى حكوومه‌ت كه‌م ده‌كه‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى كورتهێنان كه‌م ببێته‌وه، گوتیشی: "پاره‌یه‌كی زۆر بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى پارێزگا ڕزگاربووه‌كان و پرۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كان، ته‌رخان ده‌كرێت".
باس‌نیوز
