راپه‌ڕین.. رێگه‌ی داخراوی چه‌ند گوندێك كرانه‌وه
ڕێگای شاخی قەرەسرد، قەزای دوکان بە دۆڵی جافایەتی و ئیدارەی راپەڕین لەسنووری ناحیەی بنگرد دەبەستێتەوە و لەچەند رۆژی رابردوو، بەهۆی بارینی بەفرێکی زۆر، کە ڕێگه‌ی چەندین گوندی لەسەرە، گیرابوو.
پێشتر شاهۆ عوسمان، قائیمقامی دوکان ب راگەیاندبوو، سەرەڕای رشتنی خوێ لە ڕێگاکە، بەڵام بەهۆی دابەزینی زۆری پلەکانی گەرما، شەوانە ڕێگای قەرەسرد دەیبەستێ، بۆیە داوای لەشۆفێران کردبوو تاکو پاککردنەوەی ڕێگاکە و ئاساییکردنەوەی، هاتووچۆ لێوەی نه‌كه‌ن و رێگای فریاد و شاخی قەرەسرد بۆ هاتووچۆ بەکارنەهێنن.
لەئێستاشدا بەڕێوه‌بەرایەتی شارەوانییەکانی راپەڕین، ئاماژە بەوە دەکات، توانیویانە رێگه‌کە پاك بکەنەوە و رێگه‌ی گیراوی گوندەکانیش بکەنەوە.
له 48 كاتژمێری رابردوو، شه‌پۆلێكی به‌فربارین هه‌رێمی كوردستانی گرته‌وه و له ناوچه شاخاوییه‌كانیش رێژه‌یه‌كی زۆری به‌فر باریوه، به‌و هۆیه‌وه له دوێنێوه رێگه‌ی چه‌ندین گوند، له سنووره‌كه گیراوه و ئه‌مڕۆ هه‌ندێكیان كراونه‌ته‌وه.
k24-
