نه‌شته‌رگه‌ری "ئه‌یار" به سه‌ركه‌وتوویی ئه‌نجامدرا
سه‌باره‌ت به نهشتهرگهریهكهشی، یه‌كێك له پزیشكه‌كانی تیمی نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه له لێدوانێكدا رایگه‌یاند، "نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه به سه‌ركه‌وتووانه ئه‌نجامدرا، ئێستا دۆخی ته‌ندرووستی زۆر باشه و هیچ مه‌ترسییه‌ك له سه‌ر ژیانی "ئه‌یار خه‌مدار" نه‌ماوه".
گوتیشی: "دوای هێنانه‌ده‌ره‌وه‌ی له ژووری نه‌شته‌رگه‌ر، ده‌گوازرێته‌وه بۆ به‌شی چاودێری چڕ، بۆئه‌وه‌ی رۆژانه پشكنینی بۆ بكرێت و بۆ ماوه‌ی 2 تا 3 رۆژ ده‌مێنێته‌وه و دواتر ده‌گوازرێته‌وه قاوش، تا نزیكه‌ی هه‌فته‌یه‌ك له‌وێش ده‌مێنێته‌وه و پاشان ره‌وانه‌ی ماڵه‌وه ده‌كرێت".
سه‌باره‌ت به‌و كه‌سه‌ش كه جگه‌ری به ئه‌یار به‌خشی، ئه‌و پزیشكه دووپاتیكرده‌وه، "نه‌شته‌رگه‌ری بهخشهرهكهش زۆر به سه‌ركه‌وتووانه ئه‌نجامدرا و ته‌ندرووستی زۆر باشه و ته‌نیا بۆ دڵنیابوونه‌وه بۆ ماوه‌ی شه‌وێك یان رۆژێك له چاودێری چڕ ده‌یهێڵینه‌وه، رۆژی دواتر ده‌یگوازینه‌وه بۆ قاوش".
ئه‌و پزیشكه گوتی: "نه‌شته‌رگه‌ری ئه‌یار 8 كاتژمێری خایاند، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه هیچ ئاڵۆزی و كێشه‌یه‌كمان نه‌هاته پێش، چونكه ئه‌گه‌ر كێشه‌مان بۆ درووست بووبایه، ئه‌وا كاتێكی زیاتری ده‌برد، كه هه‌ندێ حاڵه‌تی له‌م جۆره ده‌گه‌نه 20 كاتژمێریش".
تیمی پزیشكانی نه‌شته‌رگه‌ر كه له‌و پرۆسه پزیشكییه‌دا به‌شداربوون، ژماره‌یان 5 پزیشك بوون.
ئەیار خەمدار، ماوەیەكە تووشی نەخۆشی جگەر بووە، لە راپۆرتێكدا خراپی باری تەندرووستی ئەوی خستەڕوو, دواتر كەمپینێك بۆ ھاوكاریكردنی راگەیەندرا، چەند خێرخوازێك ئامادەییان دەربڕی كە خەرجی چارەسەركردن و نەشتەرگەی ئەیار بگرنە ئەستۆ.
k24-
