سەیدۆ چەتۆ: گەڕانەوەی ھێزەكانی ئەمەریكا بۆ مووسڵ، بۆ سەقامگیریی ناوچەكەیە
سەیدۆ چەتۆ، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "ئەمەریكا ئێستا بنكەیەكی لە گەیارە و هەروەها یەكێكی دیكەیشیان لە كۆشكی كۆماریی مووسڵ هەیە، بۆیە ئێستا باس لەوە دەكرێت كە ھێزێكی ئەمەریكا بێتە مووسڵ و لە ناوچەكەدا جێگیر بكرێت، كە ئەمەیش ھەنگاوێكی گرینگ و ئەرێنییە بۆ سەقامگیریی ناوچەكە و پاراستنی لە ھەر مەترسییەك".
چەتۆ ئاماژەیشی دا، ھۆكاری ھاتنی ئەو ھێزە ئەوەیە، وەك خۆیان دەڵێن، رێككەوتنیان لەگەڵ عێراق ھەیە و ھەر كوێیەكیان بوێت دەچنە ئەو ناوچەیە، بۆیە ئەو ھێزەی كە باس دەكرێت و بەنیازن بێن بۆ ناو مووسڵ، لەسەر بنەمای ڕێككەوتنەكەیە، بەڵام تاوەكو ئێستا وەك كردار ھیچ ھێزێك نەھاتووە.
ئەمەیش لە كاتێكدایە، ئەمەریكا بڕیاری داوە جگە لە مووسڵ، ھێزەكانی خۆی لە كەركووك و خورماتوویش جێگیر بكات، چاودێرانیش پێیان وایە، ئەمە ھەنگاوێكی گرینگە بۆ ئەوەی رێگری لە پێشێلكارییەكانی حەشدی شەعبی بكات و ناوچەكەیش بەرەو ئارامی بچێت.
kdp-
