كۆمسیۆن: پێویستە بۆ ئەنجامدانی ھەڵبژاردن لە كەركووك رێككەوتن بكرێت
رزگار حاجی حەمە، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی گوت: "وەك كۆمسیۆن نووسراوێكمان ئاڕاستەی ئەنجوومەنی وەزیران كردووە، كە ئامادەین بە مەرج ١٦/١١ی ئەمساڵ ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكان ئەنجام بدەین، مەرجەكانی ئێمەیش بریتین لە دابینكردنی پێداویستی و ھەمواركردنەوەی یاسای ھەڵبژاردنەكان، بۆیە چاوەڕێی ئەوان دەكەین و ئەگەر رەزامەندییان دا، ئەو كات ئەنجوومەنی وەزیران سەرپشك دەبێت لەو كاتەدا ھەڵبژاردن بكرێت یاخود كاتێكی دیكە".
بە گوتەی جێگری سەرۆكی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژارنەكان، پەرلەمانی عێراق باسی لەوە كردووە كە دەكرێ ھەڵبژاردنی پارێزگای كەركووك لەگەڵ پارێزگاكانی دیكەدا بكرێت، بەڵام بە چەند مەرجێك، یەكەمیان ئەوەیە كە وردبینی لە لیستی تۆماری دەنگدەراندا بكرێت، هەروەها ھەماھەنگییش لە نێوان وەزارەتی ناوخۆ و ناسنامەی كەركووك و وەزارەتی بازرگانی و كۆمسیۆندا بكرێت، بۆ ئەوەی رێككەوتنی لەسەر بكرێت و ئەگەر نەگەیشتنە رێككەوتن، شەش مانگ دوای ھەڵبژاردنی پارێزگاكانی دیكە ئەو ھەڵبژاردنە دەكرێت.
kdp-
