توركمانەكان: بە یەك پاكێج گفتوگۆ لەگەڵ شاندی دانوستانكاری پارتی دەكەین

توركمانەكان: بە یەك پاكێج گفتوگۆ لەگەڵ شاندی دانوستانكاری پارتی دەكەین
سەرۆكی پارتی گەشەپێدانی توركمانی دەڵێ، ھەموو لایەنە سیاسییەكانی توركمان، كە كورسییان لە پەرلەمانی كوردستان ھەیە، بە یەك پاكێج گفتوگۆ لەگەڵ شاندی دانوستانكاری پارتیدا دەكەن.

محەممەد ئیلخانی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "ئێمە وەك چوار لایەنی سیاسیی توركمانی، كە كورسیمان لە پەرلەمان ھەیە، بۆ پێكهێنانی حكوومەت بە یەك پاكێج گفتوگۆ لەگەڵ شاندی دانوستانكاری پارتیدا دەكەین و ھەمووانیش یەك جۆر داواكاریمان ھەیە".

سەبارەت بە دواكارییەكانیش، ئیلخانی گوتی: " لە پاكێجەكەی خۆماندا داوای پۆستی جێگری دووەمی سەرۆكی حكوومەت یاخود پەرلەمان لەگەڵ وەزارەتێك و دەستەیەك دەكەین، چونكە لە كابینەكانی ڕابردوودا تەنیا یەك وەزارەتمان ھەبووە، ئێستایش لەبەر ئەوەی نەتەوەی دووەمین، داوا دەكەین لە پۆستەكانی سەرۆكایەتییش بەشدار بین".

ئەو بەرپرسەی توركمان باسی لەوەش كرد، بڕیارە شاندی پارتی دیموكراتی كوردستان دوای ئەوەی خۆی لەگەڵ یەكێتی و گۆڕان یەكلا دەكاتەوە، سەردانی پێكھاتەكان بكات، "ھەر كاتێك بیانەوێت، ئێمە ئامادەین بۆ ئەوەی پێشوازییان لێ بكەین و داواكاریی خۆیشمان ئامادە كردووە"
kdp-
Top