ئیدارەی شەرعیی شنگال سەردانی بەغدا دەکەن
ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق شارۆچكه‌ی شنگالى وه‌كو شارێكى وێرانكراو له 28-4-2016 ناساند و تاوه‌ك ئێستاش ساڵانه هیچ بڕه‌پاره‌یه‌ك بۆ ئه‌و شارۆچكه‌یه له لایه‌ن حكوومه‌تی عێراقه‌وه له نێو بودجه‌دا ته‌رخان نه‌كراوه .
له لێدوانێكى تایبه‌تدا، مه‌حما خه‌لیل، قایمقامى شارۆچكه‌ى شنگال بۆ ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان دەربارهی دابینكردنی بڕه‌پاره‌یه‌ك له بودجه‌ی 2019 بۆ شنگال ڕاگەیاند: " وه‌كو ئیداره‌ی شنگال به‌ر له‌وه‌ی بوودجه بێته په‌سه‌ندكردن له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌م حه‌فته‌یەدا بڕیاره سه‌ردانی به‌غدا بكه‌ین و تێبینی و پێداویستیی شنگال ده‌گه‌یەنین به حكوومه‌ت و په‌ڕله‌مان و لیژنه‌ی دارایی بۆ ئه‌وه‌ی بڕه‌پاره‌یه‌ك له‌ناو بودجه‌ی 2019ی عێراق بۆ شنگال ته‌رخان بكرێت، چونكه پێشتر ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به شارێكی وێرانبوو بڕیاری له‌باره‌یه‌وه داوه له بودجه‌ی 2019ـهشدا هیچ بڕه‌پاره‌یه‌ك بۆ شنگال ته‌رخان نه‌كراوه، بۆیه ئومێد ده‌كه‌ین بۆ بودجه‌ی ئه‌مجاره پشكێك بۆ شنگال و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ته‌رخان بكرێت."
له‌باره‌ی ڕه‌وشی شنگالەوە حه‌فته‌ی ڕابردوو شاندێكی ئیداره‌ی شنگال سه‌ردانی به‌غدایان كرد و له‌وێ چاویان به ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی باڵا كه‌وت، له نێویشیاندا ده‌سته‌ی هه‌ماهه‌نگیی تایبه‌ت به شنگال و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، محه‌مه‌د حه‌لبووسی و جێگرانی بوو، له‌باره‌ی ناوه‌ڕۆكی ئه‌و سهردانهشیانەوە مەحما خەلیل گوتی: "هه‌موو ئه‌و زیادەڕۆییانهی كه له شنگال ده‌كرێن به به‌رپرسانی به‌غدامان گه‌یاند و ئه‌وانیش لای خۆیان گوتیان مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ لایه‌نی فه‌رمی ده‌كه‌ن و سه‌رۆكی په‌رله‌مانیش به‌ڵێنی دا به‌رگری له ماف و شه‌رعیه‌تی شنگال بكات و ئه‌و هێزه‌ی له شنگالیشن قه‌بووڵ ناكرێن."
مه‌حما خه‌لیل ڕایشیگه‌یاند: "سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بڕیاری داوه لیژنه‌یه‌كی تایبه‌ت له لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری و هه‌رێمه‌كان بۆ كێشه و ئاسته‌نگه‌كانی شنگال پێك بێنێت بۆ چاره‌سه‌ری به‌په‌له‌ی كێشه‌كانی شنگال به پێی ده‌ستوور و یاسا، ئه‌مه‌ش له‌سه‌ر داخوازیی ئێمه بوو، چاوه‌ڕێش ده‌كه‌ین له‌م ماوه‌یەدا لیژنه‌كه سه‌ردانی شنگال و كه‌مپه‌كان بكه‌ن و ڕاپۆرتی خۆیان له‌باره‌ی ڕه‌وشی شنگالەوە ئاماده بكه‌ن، چونكه سه‌رۆكی په‌ڕله‌مان دوای ته‌واوبوونی ڕاپۆرتی لیژنه‌كه، بڕیاره دانیشتنی تایبه‌ت به ڕه‌وشی شنگالیش ئه‌نجام بدات."
قایمقامى شارۆچكه‌ى شنگال ئه‌وه‌یشى خسته ڕوو كه هه‌موو ئه‌و به‌رپرسانه‌ی سه‌ردانیانمان كرد به‌ڵێنیان دا كێشه‌ی شنگال چاره بكه‌ن، چونكه كێشه‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تی و مرۆڤایه‌تییه خه‌ڵكی شنگال له‌نێو كه‌مپه‌كاندان و له‌به‌ر بوونی ئه‌و كێشانه ناگه‌ڕێنه‌وه.
kdp-
