عادل عه‌بدولمه‌هدی: ئەولەویەتی کاری حکوومەت چارەکردنی کێشەی نێوان هەولێر و بەغدا دەبێت
د.بەشیر حه‌داد، جێگری سەرۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و دكتۆر عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق کۆ بوونەوە و لە دیدارەکەدا به شێوه‌یه‌كی گشتی باسیان لە پڕۆژەیاسای بودجه‌ی ٢٠١٩ی عێراق كرد، بەتایبەتی تیشک خرایە سەر به‌شه‌بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان و ته‌ئكید له ئه‌وه كرایه‌وه كه پێویسته مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و پێشمه‌رگه جیا بكرێته‌وه له ململانێ و ناكۆكییه سیاسییەكان.
له به‌شێكی تری دیداره‌كه‌دا باس له ئاساییكردنه‌وه‌ی بارودۆخی شاری كه‌ركووك كرا، كه چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كه له چوارچێوه‌ی دەستوور و به ته‌واوفوقی هه‌موو پێكهاته سه‌ره‌كییه‌كانی كه‌ركووك بێت.
له ته‌وه‌ره‌یه‌كی تری كۆبوونه‌وه‌كه‌دا حه‌داد جه‌ختی له‌سه‌ر پێدانی شایسته داراییه‌كانی جووتیاران و خانه‌وادەی شەهیدان و ئەنفالكراوان و زیندانیانی سیاسی كرده‌وه كه پێویسته حكوومه‌تی عێراق له زووترین كاتدا پاره‌كه‌یان بۆ بنێرێت، هه‌روه‌ها به زووترین كات نه‌وت به‌سه‌ر كه‌مپه‌كان و ئاواره‌كاندا دابه‌ش بكرێت و ئه‌و پۆستانه‌ی له سه‌رده‌می حكوومه‌ته‌كانی ڕابردووش‌دا هی كورد بوون، بۆ کورد بگەڕێنرێنهوه. له‌باره‌ی بارودۆخی شنگالیشه‌وه له كۆبونه‌وه‌كه‌دا جەخت كرایەوه لەسەر پشتگیری له ده‌سه‌ڵاتی هه‌ڵبژێردراوی ناوچه‌كه.
هه‌ردوولا كۆكبوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه پێویسته په‌یوه‌ندیی نێوان ده‌سه‌ڵاتی یاسادانان و ده‌سه‌ڵاتی جیبه‌جێكردن له عێراقدا پته‌و بێت. جێگری سەرۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا داوای له سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق كرد كه هه‌وڵی جددی بدات بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشانه‌ی له نێوان هه‌رێم و به‌غدادا هه‌ن. عادل عەبدولمههدیش به‌ڵێنی ته‌واوی به حه‌داد دا كه هه‌موو هه‌وڵی خۆی بخاته گه‌ڕ بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا و رایگەیاند کە ئەولەویەتی کاری حکوومەت بۆ چارەکردنی کێشەی نێوان هەولێر و بەغدا دەبێت.
kdp-
