به‌فر ڕێگاكانى مه‌رزى كیلێ داده‌خات و به‌ڕێوه‌به‌ره‌كه‌ش داواكاری هه‌یه
جه‌وهه‌ر ڕه‌سوڵ، به‌ڕێوه‌به‌رى گومرگى ڕاپه‌ڕین ڕاى گه‌یاند: "مه‌رزى كێلێ به‌هۆى هه‌ڵكه‌وته‌ى جوگرافییه‌وه، ساڵانه و به‌تایبه‌ت له مانگه‌كانى كانونى یه‌كه‌م و دووه‌م، به‌فرێكى زۆر له سنووره‌كه ده‌بارێت و به‌هۆیه‌وه ڕێگاوبانه‌كان ده‌گیرێن و زیانى هاتوچۆ و ئابوورى لێده‌كه‌وێته‌وه".
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا، وێڕاى ئه‌وه‌ى كه له پاككردنه‌وه‌ى ڕێگاكان، شاره‌وانى و كۆمپانیاى پاككه‌ره‌وه و ئاوه‌دانكردنه‌وه هاوكاریییان ده‌كه‌ن، به‌ڵام ته‌واوى ئامێره‌كانیان نییه و كێشه‌كه‌ش له زستاندا به‌رده‌وامه.
به‌ڕێوه‌به‌رى مه‌رزی كێلێ، گوتیشی: "پێویستیمان به ئامێرى تایبه‌تى پاككردنه‌وه‌ى ڕێگاكان هه‌یه له به‌فر، بۆیه داواكاریمان داوه‌ته وه‌زاره‌تى دارایى حكوومه‌تى هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌وه‌ى ئامێره‌كانى ( گرێده‌ر، شۆفڵ، كاسیحه، به‌فرخۆر)مان بۆ دابین بكات و كێشه‌كه‌مان چاره‌سه‌ر ببێت".
باس‌نیوز
