لە ھەولێر گەنجێک کۆتایی بە ژیانی خۆی ھێنا

 لە ھەولێر گەنجێک کۆتایی بە ژیانی خۆی ھێنا
گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ھەولێر ڕای دەگەیەنێت، کوڕێکی تەمەن 19 ساڵ کۆتایی بە ژیانی خۆی ھێناوە.

ڕائید ھۆگر عەزیز، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ھەولێر ڕايگەیاند: ”شەوی ڕابردوو 18/1/2019، کوڕێکی تەمەن 19 ساڵ لە شارەدێی (ڕزگاری)ی سەر بە پارێزگای ھەولێر، بە دەمانچە کۆتایی بە ژیانی خۆی ھێنا“.

لەبارەی ھۆکاری ڕووداوەکەش، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ھەولێر گوتی: ”لەگەڵ ماڵەوەیاندا دەمەقاڵێی بووە، دواتر دەمانچەی لەگەڵ خۆی بردووە و چووەتە سەربانی خانووەکەیان و گوتوویەتی خۆم دەکوژم، ماڵەوەیان پێیان وابووە کە لە حاڵەتی تووڕەبوونە و خۆی دواتر دێتە خوارەوە، بەڵام پشتی لێ کردوون و گوللەیەکی بە سەری خۆیەوە ناوە و خۆی کوشتووە“.











باسنيوز
Top