هوشیار زێباری هەوڵێکی حزبە شیعییەکان لە ململانێی ئێران و ئەمریکا، ئاشکرا دەکات.

هوشیار زێباری هەوڵێکی حزبە شیعییەکان لە ململانێی ئێران و ئەمریکا، ئاشکرا دەکات.
وەزیری دەرەوەی پێشووتری عێراق هەوڵێکی حزبە شیعییەکان لە ململانێی ئێران و ئەمریکا، ئاشکرا دەکات.



هۆشیار زێباری، وەزیری پێشووتری دەرەوەی عێراق و ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تویتەر)، رایگەیاندووە، ئێران گوشاری توند دەخاتە سەر حزبە شیعییەکانی عێراق تا لە پەرلەمانەوە هەوڵەکە بدەن.



هەروەک هۆشیار زێباری رایگەیاندووە، ئەو حزبانە هەوڵ دەدەن لەڕێی دەرکردنی یاسای تایبەتەوە، هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق دەربکەن.



ئەو سەرکردەیەی کورد جەختی لەوە کردووەتەوە، کە پرسێک سیاسی ”بەم زووانە“ لە عێراق سەرهەڵ دەدات.



دوای رووخاندنی رژێمی بەعسی عێراق لە ساڵی 2003، حزبە شیعییەکانی ئەو وڵاتە، کە ئێران پاڵپشتییان دەکات، دەستیان بەسەر حوکمڕانیی عێراقدا گرت.


باسنیوز
Top