به‌ریتانیا سزای زیندانیكردنی 38 ساڵی بۆ سێ گه‌نجی كورد ده‌ركرد
وێبسایتی بی بی سی به‌ریتانی بڵاویكرده‌وه، ئه‌و سێ گه‌نجه بۆ وه‌رگرتنی پاره‌ی بیمه ئاگریان له ژێرزه‌مینی ماركێته‌كه به‌رداوه، ئاگره‌كه ته‌شه‌نه‌ی كردووه و گه‌یشتووه‌ته شووقه‌ی سه‌ر ماركێته‌كه، به‌هۆیه‌وه 5 كه‌س گیانییان له‌ده‌ستداوه.
سێ گه‌نجه‌كه ناویان (ئارام کورد، ئه‌ركان عه‌لی و هاوكار حەسەن)ـه، له 25ى شوبات/ فێبرایه‌ری 2018، گڕیان له ماركێته‌كه‌یان به‌رداوه، تاکو لە بەرامبەردا، پارەی قەرەبوو وەربگرن.
سایتی بی بی سی لە زاری پۆلیس ئاشکرایکردووە، ئەو سێ تۆمەتبارە بڕی 26 لیتر بەنزینیان کردووە بە ژێر زەمینی مارکێتەکە و دواتر گڕیان داوە، بەمەش ویستوویانە بڕی 300 هەزار پاوەند وەك قەرەبوو وەربگرن.
وه‌ك بی بی سی ئاماژه‌ی بۆ كردووه، به گوێره‌ی بڕیاری دادگای شاری لیسته‌ر، هه‌ریه‌ك له ئارام كورد و ئه‌ركان عه‌لی، به‌لای كه‌مه‌وه 38 ساڵ زیندانی ده‌كرێن، هه‌رچی هاوكار حه‌سه‌نه، سزاكه‌ی 33 ساڵ زیندانیكردنه.
k24-
