پێنج هاووڵاتی كه له چیای كۆڕه‌ك گیریان خواردبوو رزگاركران
عه‌مید عیماد رێكانی، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رگری شارستانی سۆران رایگه‌یاند، دوای ئه‌وه له حاڵه‌ته‌كه ئاگاداركراونه‌ته‌وه، تیمه‌كانییان گه‌یشتووه‌ته شوێنه‌كه و دوای دوو كاتژمێر توانیویانه ئه‌و 5 هاووڵاتییه رزگار بكه‌ن، كه به‌هۆی به‌فری زۆره‌وه رێگه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌یان ون كردبوو.
به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رگری شارستانی سۆران راشیگه‌یاند، دوای رزگاركردنییان، ئه‌و پێنج هاووڵاتییه ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی سۆران كران بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری پێویست و فریاگوزاری سه‌ره‌تاییان بۆ بكرێت، كه سه‌رما كاری لێ‌كردبوون.
وه‌ك عه‌مید عیماد رێكانی ئاماژه‌ی بۆ ده‌كات، ئه‌و هاووڵاتییانه خه‌ڵكی كه‌ركووك، خانه‌قین، كه‌لار و هه‌ولێر بوونه و به مه‌به‌ستی گه‌شتیاریی، سه‌ردانی چیای كۆڕه‌كیان كردبوو.
له وه‌رزی زستانان هاووڵاتییان به مه‌به‌ستی گه‌شتیاری زستانه، سه‌ردانی ناوچه شاخاوییه‌كان و به‌تایبه‌تیش چیای كۆڕه‌ك ده‌كه‌ن و له‌گه‌ڵ شه‌پۆلی به‌فربارینی ئه‌م دواییه‌ش، هاووڵاتیان بۆ بینینی دیمه‌نی سرووشتی زستانه، رووده‌كه‌نه ناوچه‌كه.
k24-
