ژینگەدۆستانی قەڵادزێ له خه‌می ئاژه‌ڵه كێوی و باڵنده‌كانن
ئومێد رەسوڵ، بەرپرسی رێکخراوی "چەتری هەمووان"، كه رێکخراوێکی ژینگەییە و بایەخ بە پاراستنی سرووشت و ژینگە دەدات، راگەیاند، بەهۆی ئەو بەفرە زۆرەی باریوە، باڵندە و ئاژەڵە کێوییەکان خۆراکی پێویستیان دەست ناکەوێت و رووبەڕووی مەترسی دەبنەوە و ره‌نگه لەبرسان بمرن.
گوتیشیی: "بۆیە ئێمە وەك رێکخراوەکەمان و ژمارەیەك لە ژینگەدۆستانی ناوچەی پشدەر، هەستاین بە دانانی خۆراك و رۆكردنی دانه‌وێڵه لەناوچە شاخاوییەکانی پشدەر، بەتایبەت سنووری کێلێ، کە بەفرێکی زۆری لێ باریووە".
روونیشی كرده‌وه، مەبەستیش لەو کارەیان، هێشتنەوەی ژینگە و سرووشتی جوانی ناوچەکەیە بە مانەوەی باڵندە و ئاژەڵە کێوییەکان.
له ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوو، شه‌پۆلێكی به‌فربارین هه‌رێمی كوردستانی گرته‌وه، به‌تایبه‌ت ناوچه شاخاوییه‌كان، به گوێره‌ی پێشبینییه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی، له هه‌ندێك شوێن رێژه‌ی به‌فربارین، له 30 سانتیمه‌تر تێپه‌ڕیوه.
k24-
