به‌هۆی به‌فربارین ئۆتۆمۆبیلێك هه‌ڵدێرا و شۆفێره‌كه‌ی گیانی له‌ده‌ستدا
له راپه‌ڕین رایگه‌یاند، کاتژمێر ٥ى ئێوارەی ئەمڕۆ لە بەرزاییەکانی زینی وەرتێ، بەهۆی بەفر بارینەوە شۆفێری ئۆتۆمبێلێکی جۆری پیکاب کۆنتڕۆڵی لێخوڕینی له‌ده‌ستدا و لە شاخەکە کەوتە خوارەوە و شۆفێره‌كه گیانی له‌ده‌ستدا.
بە وتەی شایەتحاڵەکان شۆفێری پیکابەکە دانیشتوی سنوری پشدەرە, وەک فرۆشیارێکی گەڕۆک کاری کردووە و چۆتە دێهاتەکانی سنوری وەرتێ.
بەپێی زانیارییه تۆمارکراوه‌كان لەبەشی فریاکەوتنی تەندروستی خێرای ڕاپەڕین، شۆفێرەکە ناوی "محمد ئیسماعیل عەلی" ـه و لەدایک بووی ساڵی ۱۹٦۷ـه، دانیشتووی گەڕەکی ڕاپەڕینی قەڵادزێیە و بەبرینداری گەیەنراوەتە نەخۆشخانە، بەڵام بەهۆی سەختی برینەکانی گیانی لەدەستداوە.
لەئێستادا ڕێگای نێوان ڕاپەڕین و ناوچەکانی سۆران و ڕەواندوز بەهۆی بەفر بارین لەزینی وەرتێ ئاستەنگی بۆ شۆفێران دروست کردووە و ئۆتۆمبێلە تاک ئەکسلەکان ناتوانن له‌و رێگه‌یه‌وه بڕۆن.
k24-
