د.فوئاد حوسێن لەگەڵ پارێزگار و سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای بابل کۆبوویەوە

د.فوئاد حوسێن لەگەڵ پارێزگار و سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای بابل کۆبوویەوە
ئەمڕۆ د.فوئاد حوسێن جێگری سەرۆكوەزیران- وەزیری دارایی حکوومەتی عێراقی فیدراڵ، لەگەڵ پارێزگار و سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای بابل کۆبوویەوە و چەندین پڕۆژەیان پێوەست بە پارێزگاکە تاوتوو کرد.

ئەمڕۆ د.فوئاد حوسین جێگری سەرۆكوەزیران – وەزیری دارایی لە نووسینگەی تایبەتی خۆی لە بەغدا پێشوازی لە كەڕاڕ عەبادی پارێزگاری بابل وڕەعەد حەمزە جبووری سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگا كرد.

لەم دیدارەدا تیشك خرایە سەر پرۆژەیاسای بودجە وبەشی پارێزگای بابل لەم پرۆژەیە و پێداویستیەكانیان لەو بڕەی بۆیان تەرخان كراوە بۆ تەواوكردنی پرۆژە خزمەتگوزاریەكان وهێنانەدی ویست وخواستی رۆڵەكانی ئەم پارێزگا ئازیزە.

هەر لەم دیدارەدا باس لە پرۆژەی ئاوەڕۆی شار كرا ولەمبارەیەوە وەزیر فەرمانی دابینكردنی بودجەی پێویست كرد بۆ دەستكردن بەم پرۆژەیە بە سوود وەرگرتن لە قەرزی بەریتانی.

هاوكات هەردوولا گفتوگۆیان لەبارەی پرۆژەكانی سوود وەرگرتن لە پاشماوە وخاشاك كرد لە چوارچێوەی بودجەی گەشەپێدانی هەرێمەكان.

پارێزگاری بابل وسەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگا رونكردنەوەیەكیان لەبارەی ئەو تەگەرانە پێشكەش كرد كە رێگری لە كاری حكوومەتی خۆجێی دەكات لەبابل بەتایبەتی لەڕووی كردنەوەی حیسابی داهات بەپێی ماددەی 44 لە یاسای 21 ی ساڵی 2008 ، د.فوئاد بەڵێنی دا كاربۆ یارمەتیدانیان بكات بۆ گەیشتن بە چارەسەر بۆ پێشكەشكردنی باشترین خزمەتگوزاری بۆ رۆڵەكانی پارێزگا.

هەر لەم كۆبوونەوەیەدا وەزیر بڕیاری دا كۆبوونەوەیەكی بەپەلە ئەنجام بدرێت لەنێوان پسپۆڕ وشارەزایان لە پارێزگا وفەرمانگەكانی وەزارەتی دارایی بۆ گەیشتن بە چارەسەری خێرا بۆ ئەو گرفتانەی دێنە بەردەم پارێزگا.
kdp-
Top