د.فوئاد حوسێن و ژەنەڕاڵ جوزێف ڤوتێل کۆبوونەوە

د.فوئاد حوسێن و ژەنەڕاڵ جوزێف ڤوتێل کۆبوونەوە
د.فوئاد حوسێن، جێگری سەرۆكوەزیران-وەزیری دارایی عێراقی فیدراڵ، پێشوازی لە ژەنەڕاڵ جوزێف ڤوتێل فەرماندەی هێزەكانی ناوەندی ئەمەریكا كرد.

ئەمڕۆ  د.فوئاد حوسین جێگری سەرۆكوەزیران – وەزیری دارایی لە كۆشكی حكوومی لە بەغدا پێشوازی لە  ژەنەڕاڵ جوزێف ڤوتێل فەرماندەی هێزەكانی ناوەندی ئەمەریكا  و شاندی یاوەری كرد .

لەم دیدارەدا كە بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆكوەزیران و فەریقی یەكەم عەبدولئەمیر یارەلڵا فەرماندەی عەمەلیاتی هاوبەش و بەڕێوەبەری نووسینگەی جێگری سەرۆكوەزیران و هەڵسووڕێنەری كارەكانی باڵیۆزخانەی ئەمەریكا لە بەغدا و سەركردەی هێزەكانی هاوپەیمانان لە عیراق و سووریا ئامادەی بوون، باس لەو كارە هاوبەشە وهەماهەنگیە كرا كە بووە هۆی لەناوبردنی داعش لەنێوان هێزەكانی عیراق و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، هاوكات باس لە پێویستی بەردەوامبوونی پاڵپشتی وهەماهەنگی كرا لەنێوان هەموو لایەنەكان بۆ لەناوبردنی یەكجارەكی پاشماوەكانی تیرۆریستانی داعش.

هەر لەم دیدارەدا باس لە پێویستی بەهێزكردنی تواناكانی سوپای عیراق وهێزە ئەمنیەكان كرا بۆ چەسپاندنی زیاتری ئاسایش و سەقامگیری.
kdp-
Top