مەسرور بارزانی به‌شداری له پرسه‌ی محه‌مه‌د مه‌لا قادر کرد
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 17/1/2019، له شاری هه‌ولێر، مەسرور بارزانی، راوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان، به‌شداری له مه‌راسیمی پرسه‌ی تێكۆشەر و خەباتگێڕی گه‌لی کوردستان خوالێخۆشبوو مامۆستا محه‌مه‌د مه‌لا قادر کرد.
بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە 15/1/2019، محه‌مه‌د مه‌لا قادر، پێشمه‌رگه‌ی دێرن و ئه‌ندامی پێشووی مه‌کته‌بی سیاسی پارتی دوای ململانێیەكی زۆر لەگەڵ نەخۆشی کۆچی دوایی کرد.
باسنيوز
