كێشه‌كانى سه‌ربڕخانه‌ى كه‌لار چاره‌سه‌رده‌كرێن
سیروان حه‌سه‌ن، به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنى قایمقامیه‌تى كه‌لار، ڕاگه‌یاند : "قایمقامى كه‌لار به یاوه‌رى سه‌رۆكى شاره‌وانییه‌كانى گه‌رمیان و به‌ڕێوه‌به‌رى ڤێتێرنه‌رى گه‌رمیان و سه‌رۆكى شاره‌وانى كه‌لار، سه‌ردانى سه‌ربڕینخانه‌ى كه‌لاریان كرد و له كێشه و گرفته‌كانیان كۆڵییه‌وه و ژماره‌یه‌ك بڕیارى گرنگیان له‌وباره‌یه‌وه ده‌ركرد".
گوتیشی: "بڕیاره‌كان بریتین له درووستكردنى ژوورێكى تایبه‌ت به‌سه‌ربڕینى ڕه‌شه‌وڵاخ و په‌رژینێكى تایبه‌ت به‌ئاژه‌ڵى بچووك و ڕێكخستنه‌وه‌ى شێوازى بردنه‌ژووره‌وه‌ى ئاژه‌ڵ و سه‌ربڕین و ده‌رهێنانه‌وه‌ى به‌شێوه‌یه‌كى ته‌ندرووست".
ڕوونیشیكرده‌وه "هه‌روه‌ها بڕیاردراوه به‌دانانى حاویه له‌به‌رده‌م سه‌ربڕینخانه‌كه بۆ كۆكردنه‌وه‌ى پاشه‌ڕۆ تێیدا و كۆمپانیاى پاككه‌ره‌وه‌ش بانگهێشتبكرێت بۆئه‌وه‌ى له‌مه‌ودوا به‌پێى ڕێنمایی و گرێبه‌سته‌كه‌ى كاره‌كانى ئه‌نجام بدات".
bas news-
