ديمه‌شق بۆ كوردانى سووريا: متمانه به ئه‌مه‌ريكا مه‌كه‌ن و توركيا هه‌ڕه‌شه سهرهكييهكهيه
له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌ى "وه‌ته‌ن"ى سووريا، ئانزوور گوتى: گفتوگۆى چه‌ند رۆژى رابردووى هێزه كوردييه‌كان و حكومه‌تى سووريا هيچ ئه‌نجامێكى ئه‌وتۆى لێنه‌كه‌وتووه‌ته‌وه.
گوتيشى: له جيهانى سياسه‌تدا، جياوازييه‌كى زۆر هه‌يه له نێوان به‌هره و ياريكردن، ئه‌وانه‌ى يارى ده‌كه‌ن، زيان به خۆيان ده‌گه‌يه‌نن. ره‌نگه كات به‌سه‌ر بچێت و ئێمه زۆر نيگه‌رانين له باره‌ى زيانگه‌ياندن به‌وانه‌ى ئه‌و هێزانه نوێنه‌رايه‌تيان ده‌كه‌ن.
جێگرى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى سووريا داواشى له سه‌ركرده‌كانى كورد كرد، كه له به‌رژه‌وه‌نديى كورددا نييه ئه‌وان يارى بكه‌ن. ديمه‌شق دڵهكهيه و ئه‌وان ئه‌زموونى ئه‌وه‌يان هه‌يه، كه ناكرێت متمانه به ئه‌مه‌ريكا بكه‌ن و توركياش هه‌ڕه‌شه‌يه‌كى جدييه لهسهريان. كه‌واته گره‌و له‌سه‌ر چى ده‌كه‌ن؟ ئه‌گه‌ر ده‌يانه‌وێت ئه‌و ده‌رفه‌ته سياسييه بقۆزنه‌وه، ئه‌وا سه‌رچاوه‌ى متمانه‌كه ته‌نيا ديمه‌شقه، نه‌ك هيچ لايه‌كى ديكه.
k24-
