زانیاریی زیاتر لەبارەی تەقینەوەی گوللەهاوەنێک لە سنووری سۆران

 زانیاریی زیاتر لەبارەی تەقینەوەی گوللەهاوەنێک لە سنووری سۆران
دوای ئەوەی لە سنووری گوندێکی سۆران گوللەهاوەنێک تەقییەوە و چوار کەسی کردە قوربانی، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سۆران زانیاریی زیاتری خستە ڕوو.

ڕائید سەعدوون هاودیانی، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سۆران ڕايگەیاند: "کاتژمێر ١٢:٣٠ خولەکی ئەمڕۆ چوارشەممە 2019.1.16 ئاگادار کراینەوە، لە گوندی "سیتکان"ی سەر بە شارەدێی دیانا چوار هاووڵاتیی دوای ئەوەی دەچن بۆ کۆکردنەوەی مەوادی ئاسن دەستکاریی گوللە هاوەنێکیان کردووە، بەو هۆیەشەوە یەکێک لەو کەسانە گیانی لەدەست داوە و سیانی دیکەشیان بریندار بووە".

گوتەبێژەکەی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سۆران گوتیشی: "هەر چوار هاووڵاتییەکە خزم و کەسی یەکن و پیشەیان کۆکردنەوەی مەوادی ئاسنە".

ئەو بەرپرسەی پۆلیسی سۆران گوتیشی: "داوا لە هاووڵاتییان دەکەین سەردانی ئەو شوێنانە نەکەن، بۆ ئەوەی ڕێگری لە دووبارەبوونەوەی ڕووداوی لەم جۆرە بگرین".











باسنيوز
Top