لە حاجی ئۆمەران زیاتر لە 14 تەن سێو گەڕێندرایەوە بۆ ئێران
بەپێی ڕاگەیاندراوێکی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران تێیدا هاتووە، "ئهمڕۆ چوارشەممە ڕێكهوتی16/1/2019، ههڵساین به گهڕانهوهی یەک بار هەڵگر لە میوەی سێو بە بڕی 14 تەن و 760 کیلۆگرام".
ڕوونیش کراوەتەوە، لەلایەن لێژنەی هۆبەی کەرەنتینەی کشتوکاڵی حاجی ئۆمەران پشکنینی بۆ کرا، بەڵام لە پشکنیندا دەرنەچوو، بەهۆی رزین و بوونی کەڕوو، بۆیە لەلایەن لێژنەی هاوبەشی کۆمەڵگا گەڕێندرایەوە بۆ وڵاتی ئێران .
باسنيوز
