لە حاجی ئۆمەران زیاتر لە 14 تەن سێو گەڕێندرایەوە بۆ ئێران

 لە حاجی ئۆمەران زیاتر لە 14 تەن سێو گەڕێندرایەوە بۆ ئێران
لە کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران، بڕی زیاتر لە 14 تەن سێو گەڕێندرایەوە بۆ وڵاتی ئێوان.

بەپێی ڕاگەیاندراوێکی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران تێیدا هاتووە، "ئه‌مڕۆ چوارشەممە ڕێكه‌وتی16/1/2019، هه‌ڵساین به‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی یەک بار هەڵگر لە میوەی سێو بە بڕی 14 تەن و 760 کیلۆگرام".

ڕوونیش کراوەتەوە، لەلایەن لێژنەی هۆبەی کەرەنتینەی کشتوکاڵی حاجی ئۆمەران پشکنینی بۆ کرا، بەڵام لە پشکنیندا دەرنەچوو، بەهۆی رزین و بوونی کەڕوو، بۆیە لەلایەن لێژنەی هاوبەشی کۆمەڵگا گەڕێندرایەوە بۆ وڵاتی ئێران .









باسنيوز
Top